٢٤ تشرینی دووەم ٢٠١٩ - ١٠:٣٧
یاریدەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا گەیشتە عێراق

"مایک پێنس"ی یاریدەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەردانێکی چاوەڕوان نەکراودا بەمەبەستی سەردانی هێزە ئەمریکییەکانی جێگیر لە عێراق، گەیشتە ئەو وڵاتە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەپێی نووسینی ماڵپەڕی سومرییە، ناوبراو بڕیارە سەردانی پێگەی "عەینولئەسەد" هەڵکەوتوو لە پارێزگای ئەنبار بکا لە رۆژاوای عێراق کە سەرەکیترین پێگەی ئەمریکا لەو وڵاتە دێتەئەژمار.

لەهەمان کاتدا، پەیامنێرێکی خەڵکی بەسرە بەناوی "میقداد حەمیدان" لە ژمارەی تایبەتی لە توئیتەرەکەی نوسیویەتی کە "مایک پێنس" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەردانی هێزە ئەمریکییەکانی پێگەی عەینولئەسەدی کرد، پاشان گەیشتە بەغدا.

بەقسەی ناوبراو، لە ماوەی سەردانی یاریدەری ترامپ بۆ ئەو پێگەیە، بۆ ماوەی حەوت کاژێر سنوری ئاسمانیی ناوچەکە داخرا.

بڕیارە مایک پێنس چاوپێکەوتنێکیشی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەبێ.

ئەوە، یەکەم سەردانی ناوبراو لە عێراقەو پاش سەردانی چەند کاژێرەی دۆناڵد ترامپ لە پێگەی عەینولئەسەد لە دیسەمبەری ساڵی ڕابردوو-وە، مایک پێنس باڵاترین بەرپرسی ئەمریکییە کە سەردانی عێراق دەکا.

..........
340